به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ، رایدهگهێنێت، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
راشیدهگهیهنن: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و خێرایی با زیاد ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كشه‌مه 8-8-2021
هه‌ولێر 41 پله ، دهۆك 41 پله ، سلێمانی 41 پله ، هه‌ڵه‌بجه 40 پله ، كه‌ركوك 44 پله .
دووشه‌مه 9-8-2021
هه‌ولێر 42 پله ، دهۆك 42 پله ، سلێمانی 42 پله ، هه‌ڵه‌بجه 41 پله ، كه‌ركوك 45 پله.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.