له ده‌ست پێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ردوو یانه‌ی مۆناكۆو نانت به گۆلێك یه‌كسان بوون.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای لویسی دووه‌م له مۆناكۆ به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی چوارده جێڵسۆن مارتێنێز خاوه‌ن یاریگای به گۆلێك پێشخست ، به‌ر له ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م به سێ خوله‌ك جان شارل كاستیلینۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد .
له گێمی دووه‌میش وێرای هه‌ولی یاریزانانی مۆناكۆ بۆ تۆمار كردنی گۆلی بردنه‌وه به‌لام یاریه‌كه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی نانت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌كه‌م خالی خوله‌كه‌ی له مۆناكۆ وه‌رگرت.
شایه‌نی باسه وه‌رزی رابردوو یانه‌ی لیل به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتاو سێ خال و به‌جیاوازی یه‌ك خال له‌گه‌ل یانه‌ی پاریس سان جێرمان نازناوی خوله‌كه‌ی بۆ جاری چواره‌م له مێژووی خۆی به‌ده‌ست هێنا ،یانه‌ی مۆناكۆ پله‌ی سێیه‌م و نانتیش پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی به‌ده‌ست هێنابوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.