Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:43

 له‌ ده‌ستپێکی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌کانی خولی پورتوگال  سپۆرتینگ لشبۆنه‌  سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤازێلا تۆمارکرد 

کوردستان TV
100%

 

له‌یه‌كه‌م یاری وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی پورتوگال یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری كردن له‌ نازناوه‌كه‌ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خالی به‌ده‌ست هێنا .

یاری ده‌ست پێكی خوله‌كه‌ له‌ سه‌ر یاریگای خۆسیه‌ ڤالادی له‌ نێوان سپۆرتینگ لشبۆنه‌و ڤێزیلا به‌رێوه‌ چوو ، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ ته‌نها لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن مال لێ كه‌وته‌وه‌و یاریزان جیۆڤانی گابرال نه‌یتوانی گۆل تۆمار بكات و نیوه‌ی یه‌كه‌میش به‌بێ گۆل ته‌واو بوو .

له‌ نیوه‌ی دووه‌م یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ جیاوازتر ده‌ركه‌وت له‌ خوله‌كی چلو هه‌شت پیدرۆ جۆنسالڤیس گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، بیست خوله‌ك دواتر هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.

له‌ خوله‌كی حه‌فتاو چواریش پاولینیۆی به‌رازیلی گۆلی سییه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و لشبۆنه‌ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خالی له‌وه‌رزی نوێ به‌ده‌ست هێنا.

شایه‌نی باسه‌ له‌ وه‌رزی رابردوو یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتاو پێنج خال بۆ جاری نۆزده‌هه‌مین له‌ مێژووی خۆی نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنابوو .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.