كاتژمێر حه‌وت و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یاری قه‌ڵغانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیسته‌رسیتی و مانچسته‌رسیتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م یاريیه ساڵانه له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی ئینگلته‌را له‌نێوان پاڵه‌وانی خول و پاڵه‌وانی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را سازده‌كرێت، ئه‌مساڵیش مان سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی پرێمه‌رلیگ و لیسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را له‌م یاریه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
مان سیتی له ڕۆژانی ڕابردوو گرێبه‌ستێكی پێوانه‌یی له‌گه‌ڵ جاك گریلیشی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا واژووكرد، له دوایین یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ و له سێی ئه‌م مانگه، مان سیتی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی بلاكپۆلی برده‌وه.
له‌و لاشه‌وه لیسته‌رسیتی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له پێكهاته‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێ نه‌كردووه‌و به هه‌مان پێكهاته‌ی وه‌رزی ڕابردوو ڕكابه‌ری ده‌كات، مان سیتی له مێژووی خۆی شه‌ش جار نازناوی قه‌ڵغانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه‌و لیسته‌رسیتیش ته‌نها جارێك به نازناوه‌كه شاد بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.