له وه‌رزی گه‌رمادا سكچوون و ڕشانه‌وه زۆر زیاد ئه‌كات له‌ناو منداڵاندا ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رزی پله‌ی گه‌رمایه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو‌و و خراپ هه‌ڵگرتنی خۆراك له‌ناو پله‌ی گه‌رمی به‌رزداو گه‌شه‌كردنی هه‌ندێك به‌كتریا له‌و پله گه‌رمیه‌دا له‌گه‌ڵ ووشك بوونه‌وه‌ی منداڵ له پله‌ی گه‌رمی به‌رزداو كه‌متر به‌رگه‌گرتنی سكچوون و ڕشانه‌وه.
هۆكاره‌كانی سكچوون و ڕشانه‌وه زۆرن كه‌واته له‌خۆته‌وه چاره‌سه‌ر به‌كارمه‌هێنه چونكه چاره‌سه‌ره‌كانیشیان جیاوازن,
له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه ڤایرۆس یان به‌كتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هه‌ستیاری به پڕۆتین،یان نه‌خۆشی گه‌نم و جۆ یان ژه‌هراوی بوون یان هه‌ستیاری به‌جۆره خواردنێك یان كۆڕۆنا یان چه‌ندین هۆكاری تر بێت.
بۆ ڕێگه‌گرتن له تووشبوون به سكچوون و ڕشانه‌وه باشتره ئه‌م هه‌نگاوانه بنێیت:-
١-هه‌موو ئاوێك بكوڵێنه انجا ساردی بكه‌ره‌و بۆ خواردنه‌وه به‌كاری بهێنه.
٢-خواردن له‌ناو سه‌لاجه هه‌ڵبگره.
٣-سه‌ورزه میوه پێش خواردنی جوان بشۆره‌وه.
٤-زوو زوو ده‌ستی منداڵه‌كه‌ت بشۆ به‌تایبه‌ت دوای ته‌والێت كردن.
٥-پاك و خاوێنی ته‌والێت و حه‌مام زۆر گرنگه.
٦-به‌كارنه‌هێنانی خاولی و په‌رداخ و كه‌وچكی یه‌كتر.
٧-دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان.
٨-باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنه‌كان.
تكایه له‌خۆته‌وه ده‌رمان به‌كارمه‌هێنه چونكه هۆكاره‌كان جیاوازن و چاره‌سه‌ره‌كانیشیان جیاوازن.
د.پشده‌ر عبدوڵا ئیسماعیل
هۆکاره‌کانی سکچوون و ڕشانه‌وه‌ی منداڵ له‌م وه‌زه‌دا بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.