Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:33

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ پێنجشه‌مه‌ 5 ى 8 ى 2021 ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و11 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش( ته‌كساس) به‌ 67 دۆلار و 48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌وت  له‌بازاره‌كانی جیهاندا، به‌راورد به‌رۆژانی پێشووتر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌.
لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ،  كه‌ به‌ 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر  به‌هۆی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه‌ به‌ر ، به‌ تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه‌ ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.
 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

 

 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.