بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوهو رایدهگهێنێت: ئێوارهی رۆژی چوارشهمه 4 ى 8 ى 2021 ، هاووڵاتییەک بەناوی مستەفا عەبدولجەلیل تەمەن (35) ساڵ، دانیشتووی شاری بەغدا کە بە گەشت سەردانی شاری هەولێری کردبوو، دوای ئەوەی لە یەکێک لە ڕێستورانتەکان خوانی ئێوارە دەخوات لەگەڵ دوو هاوڕێی، دواتر لە کاتی هاتنەدەرەوەی لە ڕێستورانتەکە ناوبراو گیان لەدەست دەدات.
راشیدهگهیهنن: کە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوای رووداوەکە گەیشتنە شوێنی مەبەست و تەرمی گەشتیارەکەیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی "بۆ ئەوەی بگەین بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا، وە دەستکرا بە لێکۆلینەوە لەسەر رووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.