بههۆی گرژییهكانی دوێنێی نێوان هێزەکانی ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان 140 كهس بوونه قوربانی، نەتەوە یەکگرتوەکانیش داوای راگرتنی گرژییەکان دەکات.
بەگوێرەی ئامارەکان لەئەنجامی گرژییەکانی دوێنێی نێوان هێزەکانی ئەفغانستان و چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان چل هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە سهد كهسی دیكهش برینداربون، نەتەوە یەکگرتوەکانیش داوای راگرتنی گرژییەکان دەکات.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەفغانستان رایگەیاند، رووداوەکانی دوێنێی هەرێمی هڵمەند جێگەی نیگەرانییەکی قوڵە کە وایکردوە هاوڵاتیانی مەدەنی بکرێنە ئامانج، بۆیە داوای دەستبەجێ راگرتنی گرژییەکان دەکەین.
ئاماژهی بهوشكردووه، داوا لەهەموو هێزە چەکدارەکان دەکەن گرژی و دەستڕێژی گولـلە بەشێوەیەکی هەرەمەکی رابگرن کە بەهەر هۆکارێک بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی و تیمە تەندروستییەکان بەکاردەهێنرێن.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ سوپای ئەفغانستان داوای لەدانیشتوانی شاری (شكركاه)ی پایتەختی هەرێمی هڵمەند کرد بەزووترین کات ماڵەکانیان جێبهێڵن، بەر لەوەی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستپێبکات.
لەو کاتەوەی ئەمریکا دەستی کردووە بە پاشەکشانی سەربازەکانی لە ئەفغانستان، بزوتنهوهی تاڵیبان لە چەند بەرەیەک هێرشی گەورەی بۆ سەر هێزەکانی حکومەت دەستپێکرد، پێشتریش تاڵیبان ڕایگەیاندبوو کە ههشتاو پێنج لهسهدی خاکی ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی کابوڵ ئەو لێدوانەیان بە پڕوپاگەندە وەسف کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.