Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:35

تورکیا: به‌شێکی زۆری ئاگری دارستانه‌کان کۆنتڕۆڵکرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەکانی تورکیا رایگەیاند کە لە کۆی ئەو 174 ئاگرەی کە لە 28ی تەمووزەوە کەوتووەتەوە، 160 ئاگر کۆنترۆڵ کراوە و 14 ئاگریش ھێشتا بەردەوامە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە لە رێککەوتی 28ی تەمووزەوە تاکو چواری ئاب لە 39 پارێزگادا، کۆی گشتی 174 ئاگر لە دارستانەكان کەوتووەتەوە.

راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو ئاگرانە 16یان کۆنترۆڵکراون و کارەکانی کوژاندنەوەی 14 ئاگرى دیكەش لە شەش پارێزگا بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"جگە لەوە تیمەکانمان ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری 28 گوندەواریان داوە، لەئێستادا لە رێگەی 16 فڕۆکە، نۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، 45 ھێلیکۆپتەر و شەش ھێلیکۆپتەری ئاراستەکراو کۆی گشتی 51 ھێلیکۆپتەر، 850 ئۆتۆمبیلی ئاوپڕژێن و تانکەری ئاو، 150 شۆفڵ و بلدۆزەر و نزیکەی پێنج ھەزار و 250 کارمەندەوە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرانە دەدەین کە بەردەوامن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.