Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:27

فراکسیۆنی پارتی: گەلی سەربەرزی کوردستان بە هەموو ئاین و پێکهاتەکانیەوە نەکەوت و بە خۆڕاگری مایەوە

کوردستان TV
100%


له‌ یادی حه‌وته‌م ساڵه‌ی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر شنگال ، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: 
لە یادی حەوتەم ساڵەی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال و بە تایبەت کوردانی ئێزدی، سەرکۆنەی هەموو ئەو پەلامار و پیلانگێڕیانە دەکەین، کە ئامانج لێیان لەناوبردن و کۆمەڵکوژیی گەلی کوردستانە.
فراكسیۆنی پارتی راشیده‌گه‌ێنێت: هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کوردانی ئێزدی بەشێک بوو لە شاڵاوە دڕندانەکانی دوژمنان بۆ سەر گەلەکەمان، کە خۆشبەختانە گەلی سەربەرزی کوردستان بە هەموو ئاین و پێکهاتەکانیەوە، نەکەوت و بە خۆڕاگری مایەوە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: فراکسیۆنی پارتی بە رێز و شکۆوە یادی قوربانییانی کومەڵکوژیی شنگال دەکاتەوە و پشتیوانیی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندانەی ئاوارە کوردە ئێزدییەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ناساندنی ئەو تاوانانە بە جینۆساید لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتیدا هاتووه‌: بەداخەوە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت ساڵ بەسەر رزگارکردنەوەی شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، ئێستا کۆمەڵێک گرووپی چەکداری دەستیان بەسەر ئەو شارەدا گرتووە و رێگری لە ئاودانکردنەوەی شارەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن.
 له‌ كۆتاییدا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین  بە هاوکاریی حکوومەتی عێراق و هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال.
لێرەوە سڵاوو درود بۆ گیانی ئەوانە دەنێرین لەم شاڵاوە نامرۆڤانەیە بوونە قوربانی.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.