له درێژه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ، له پێشبڕكێی ڕاكردنی سه‌د مه‌تری به‌ربه‌ست له ئاستی خانمان، كچه ڕاكه‌ری پۆرتۆریكۆ، یاسیمین كاماچۆ پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی برده‌وه.
كاماچۆی ته‌مه‌ن بیست وچوار ساڵ درێژی پێشبڕكێكه‌ی به‌كاتی دوازده چركه‌و سی و حه‌وت له سه‌دای چركه‌یه‌ك بڕی و دووه‌م میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی بۆ وڵاته‌كه‌ی له مێژووی ئۆڵۆمپیاده‌كان مسۆگه‌ركرد.
كێندرا هاریسۆنی ئه‌مه‌ریكی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ده‌ستهێناو پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزیش بووه به‌شی مێگان تاپێری جامایكی، له پێشبڕكێی ڕاكردنی سێ هه‌زار مه‌تری به‌ربه‌ست له ئاستی پیاوان، ڕاكه‌ری مه‌غریبی سوفیان به‌قالی پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی برده‌وه.
به‌قالی ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵ درێژی پێشبڕكێكه‌ی به‌كاتی هه‌شت خوله‌ك و ده چركه‌و سیی و هه‌شت له سه‌دای چركه‌یه‌ك بڕی و یه‌كه‌م میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی بۆ وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵی ڕابردوو به‌ده‌ستهێنا، لامیشا جێرمای ئه‌سیوپی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت، بێنجامین كیجینی كینیش پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی برده‌وه.
له پێشبڕكێی ڕاكردنی پێنج هه‌زار مه‌تری خانمانیشدا، كچه ڕاكه‌ری هۆڵه‌ندی سیفان حه‌سه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا، سیفان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو درێژی پێشبڕكێكه‌ی به‌كاتی چوارده خوله‌ك و سیی و شه‌ش چركه‌و حه‌فتاونۆ له سه‌دای چركه‌یه‌ك بڕی.
هێلین ئۆبیری كینی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت و گوداف سێنگای ئه‌سیوپیش پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی به‌ركه‌وت.
له ئۆڵۆمپیادا له پێشبڕکێی ڕاکردنی سه‌د مه‌تری کچه ڕاکه‌ری پۆرتۆریکۆ، یاسیمین کاماچۆ پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.