وەزیرى دارایى و ئابوورى لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوى بەشەکانى فەرمانگەى باجى خانوبەرەى میرى و بەشی چاودێری و پشكنینی دارایى سلێمانى کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2/ ئابی/2021 ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى یاسین عەبدولواحید بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت، لە نووسینگەى خۆى لە سلێمانى لەگەڵ حاکم ئەحمەد حاجى و ستافى دادگاى گومرگى سلێمانى کۆبوەوە و لەگەڵ بەرزنرخاندنى کارەکانى دادگاى گومرگ داوایکردن دادگاکەیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکاندا سەربەخۆ بێت و ئەوەى لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتى دادگاى گومرگى هاوكاریان دەكات.
دواتر وەزیرى دارایى و ئابوورى لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوى بەشەکانى فەرمانگەى باجى خانوبەرەى میرى و بەشی چاودێری و پشكنینی دارایى سلێمانى کۆبوەوە و داوایکرد هەوڵى زیادکردنى داهات بدەن و چاودێرى ورد بن، لەپێناو زیادکردنى داهات لە هەرێمى کوردستان و رێگرى لە گەندەڵى و بەهەدەردان و باسی لەوەش كرد دەبێت دادگاكان رۆڵێكی ئەرێنی و بێ لایەن لە كەیسەكاندا ببینن.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات جەناب نورى بە یاوەرى بەڕێوەبەرى دیوان و ستافى وەزارەت سەردانى بانکى ناوەندی هەرێمى کرد و لە کۆبوونەوەیەکى بەرفراواندا لەگەڵ بەڕێوەبەرى بانکەکان، داواکارییەکانی بانکەکان وەرگیرا بۆ ئەوەى کەموکوڕییەکانیان چارەسەر بکرێن.
دوێنێ یەكشەممەش وەزیرى دارایى و ئابوورى سەردانی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گومرگ كرد و لەبارەى پاڵپشتە داراییەکان و پاڵپشتى پڕۆژەکانى سنوورى پارێزگاکە و رێکخستنەوە و زیادکردنى داهات بەڵێنی هەموو پشتوانیەكی پێدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.