Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:58

بارانى بەخوڕ لە وان لافاو و زیانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە شارەکانی ئۆزئاڵپ و چاڵدێران سەربە پارێزگای وان، بەهۆی بارانی بەلێزمە و تەرزە، لافاو دروست بوو.

بەهۆی لافاوەوە 20 خانوو لە شاری ئۆزئاڵپ ژێرئاو کەوتن، تەویلەیەک داڕووخا و 50سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و شارەوانی ئۆزئاڵپ چوون بە هانای لێقەوماوانەوە و ئاوی ناو ماڵەکانیان رادا.

بەهەمان شێوە چەند گەڕەکێکی شاری چاڵدێران بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوت.

لەو نێوەندەشدەدا، شەش خانوو و دوو شوێنکار زیانیان بەرکەوت و 55 سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.