Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:51

هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و ئاگره‌ی دارستانه‌کانی تورکیای گرتووه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

کارەکانی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دارستانەکانی ناوچەکانی گۆکپنار، یوکاری مازی و ئاشاغی مازی لە قەزای بۆدروم گرتووەتەوە لەگەڵ ناوچەی ئارموتچوک، بەردەوامە.

تیمەکانی کوژاندنەوەی ئاگر لە بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی دارستانەکانی موغڵا و ئەو تیمانەی لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی تورکیاوە رەوانەکراون، بێ وچانان بەردەوامن لەسەر کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی ئێوارەی 31ی تەمووز لە دارستانەکانی ناوچەی بەیجیلەر کەوتەوە و ناوچەیەکی بەرفراوانی گرتەوە.

لە ناوچەکانی گۆکپنار، یوکاری مازی و ئاشاغی مازی بەهۆی کەوتنی دار سنەوبەرە سووتاوەکان بۆسەر رێگا و کەتنەخوارەوەی تاشە بەرد بۆسەر رێگاکان، ناو بە ناو رێگای هاتوچۆ دادەخرێت، بەو هۆیەشەوە تیمەکان دووچاری سەختی دەبنەوە لە کارەکانیاندا.

دانیشتوانی ناوچەی ئاشاغی مازی کە بەهۆی ئاگرەکەوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە لە هەندێک ناوچەی گەشتیاریدا نیشتەجێ کراون.

ئەمڕۆش لەگەڵ هەڵاتنی تیشکی خۆر لە ئاسمانەوە بەچڕی دەستکرا بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.