Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:26

د. رێناس جانۆ : له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئه‌مه‌ریکا نیه‌ ، ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق بکشێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رێناس جانۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی عێراق رایگه‌یاند :

سه‌باره‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی لایه‌نه‌كانی سیاسی له‌ ناو عێراق و خراپ به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌و گوشاره‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌مووی ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌ سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌دا .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ 18 ساڵه‌ له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق ، نه‌گه‌یشتۆته‌ رێگه‌یه‌كی راست كه‌ خه‌ڵكی عێراق ئومێدێكی هه‌بێت ، ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و عه‌سكه‌ری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مووی به‌ره‌و خراپ و خراپتر ده‌چێت . سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌لبژاردن ، یه‌كه‌م هه‌لبژاردن نییه‌ به‌ڵام وه‌كو پێشووتر ئه‌نجامه‌كان و پێشهاته‌كان و پێشبینیه‌كان ئومێدبه‌خش نییه‌ .

رێناس جانۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو بیرۆكه‌ی هه‌لبژاردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌قام فشاری خسته‌ سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر ببه‌ن به‌تایبه‌تی له‌ رووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری ئه‌منی له‌ عێراق . په‌رله‌مانی عێراق ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌ر 4 ساڵ جارێك هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدرێت ، مسته‌فا كازمیش هه‌مان ویستی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ریكاش دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ویستی به‌ڵام ئایا هه‌لبژاردنه‌كان ئه‌نجامی باش ده‌بێت .؟ ئه‌وه‌ پرسیاره‌ كه‌ ئایا ده‌ره‌نجامی چۆن ده‌بێت .

به‌رای رێناس جانۆ ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی كه‌ له‌ گۆره‌پانی سیاسیین ناتوانن گۆرانكاری له‌ پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن و عێراق به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش ببه‌ن . سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن له‌ پرسی هه‌لبژاردن ،

  رێناس جانۆ ، روونیكرده‌وه‌ كه‌ داواكارییه‌كانیان وه‌كو پێویست نیه‌ و روون نییه‌ ، ره‌وتی سه‌در ، به‌هه‌مان شێوه‌ ته‌كتیكێكی سیاسییه‌ ، چونكه‌ ده‌رگای كشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن داخراوه‌ . ستراتیژیه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ، زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه‌ پێگه‌ی عێراق به‌ره‌و به‌رزی و به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ بچێت له‌ سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوچه‌كه‌ ، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكی زیاتری ده‌وێت .

سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ یان ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ، رایگه‌یاند كه‌ عێراق ئه‌فغانستان نییه‌ ، چونكه‌ پێگه‌ی عێراق زۆر گرنگه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.