Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:28

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،5 ناوچەی دەریای ئیجەی له‌ رۆژئاوای تورکیای هەژاند

کوردستان TV
100%

 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،5 پلە کەناراوەکانی قەزای داتچا سەربە پارێزگای موغڵای هەژاند.

بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،5 پلە لەسەر پێوەری رێختەر کەناراوەکانی قەزای داتچا سەربە پارێزگای موغڵا ناوچەی ئیجە رۆژئاوای تورکیای هەژاند.

سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ئەوەی خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 07:31 و لە قوڵایی 14،85 کیلۆمەتردا روویداوە.

چەقی بوومەلەرزەکەش لە دووری 41،22 کیلۆمەتر لە شاری داتچا-وە بووە.

جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئیسماعیل چاتاکلی دەربارەی بوومەلەرزەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە و بەدواچوونیش بەردەوامە".

دوێنێش کاتژمێر 22:57 بەگوڕی 4،5 پلە و کاتژمێر 02:25 بەگوڕی 4،2 پلە دوو بوومەلەرزە قەزای داتچا-یان هەژاند.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.