وەزیرى ناوخۆیى توركیا رایگه‌یاند: كوژرانی خێزانه حه‌وت كه‌سیه‌كه‌ی شاری كونا هیچ پەیوەندییەكى بە پرسى كورد و توركەوە نییە.
سولەیمان سۆیڵو وەزیرى ناوخۆیى توركیا له باره‌ی كوژرانی خێزانه حه‌وت كه‌سیه‌كه‌ی شاری كونای توركیا رایگه‌یاند: كوشتنى ئه‌و حەوت كەسه لە كۆنیا ئەمە هیچ پەیوەندییەكى بە پرسى كورد و توركەوە نییە و بابه‌ته‌كه دوژمنایەتییه‌كی نزیكەى یازده ساڵه‌یه.
سۆیڵو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سەرجەم تیمەكان هەوڵەكانیان خستووەتە گەڕ، بۆ ئه‌وه‌ی لە ماوەیەكى كورتدا تاوانباران دەستگیر بكرێن و رادەستى دادگا بكرێن و سزا ده‌درێن.
وەزیرى ناوخۆی توركیا جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەو هەڵسەنگاندنانەى كە لەسەر بنەماى نەژادپهرهستییهوه ده‌كرێن، بریتیین له قۆرخكاریی، ئیستیفزاز و عهقڵیهتێكن لە دژى یەكێتى ئەم وڵاتەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.