Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 17:06

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری هه‌ردوو ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ سۆران و زاخۆی‌ واژوو کرد

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و زاخۆی واژۆ كرد و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد، رێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ بگرنه‌به‌ر.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ی‌ ته‌مووزی 2021، ئه‌و نووسراوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، بەپێی نووسراوێکی ئەنجووومەنی وەزیران کە بە واژۆی به‌رێز مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە و تێیدا بڕیاردراوە بە هێنانەکایەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە پێکدێت لە قەزای زاخۆ و قەزای باتیڤا، و هێنانەکایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە پێک دێت لە قەزاکانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پێویستە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانی دیکە ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە کاری پێ دەکرێت و لە رۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 28ی‌ ته‌مووزی‌ 2021، ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كوردستان بڕیاریدا كه‌ سۆران و زاخۆ بكرێن به‌ ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.