عێراق دوێنێ لەڕێگەی دەستپێشخەری جیهانی کۆڤاکسەوە، باری نوێی 249,600 ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەسترازێنیکای بەدەست گەیشت.
لەم بارەیەوە دکتۆر سەیف بهدر، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕایگەیاند : "وەزارەتی تەندروستی مەبەستیەتی ڕێژەی کوتان دژی کۆرۆنا بەرزبکاتەوە ، و پلانی جیاجیا دابرێژێت بۆ گەیشتن بە هەموو هاووڵاتیان و زیادکردنی ڕێژەی ژەمی کوتانی بەردەست بۆ هاووڵاتیان، بەو جۆرەش دەتوانین بەردەوام لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تۆمارکردنەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە سەرانسەری وڵاتدا هەنگاو بنێین".
لە لایەنی خۆیەوە، ڕامی ئهسکەندەر، بەڕێوەبەری هەرێمی کۆمپانیای ئەسترازێنیکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژیٔاوای عەرەبی، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم بە بینینی گەیشتنی بارێکی نوێیی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای دژە کۆرۆنا بۆ بەغدا. من ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە و بە ناوی تیمی ئەسترازێنیکا دەمەوێت سوپاس و پێزانینی هاوبەشەکانمان لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق و دەستپێشخەریی کۆڤاکس بکەم بۆ هەوڵ و کۆششییان بەدرێژای ڕۆژ و بەردەوامیان و پاڵپشتیان بۆ بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە بۆ ئەوەی کە ڤاکسین بگاتە دەستی زۆرترین کەس کە بتوانرێت. ئەم دەستکەوتە جەخت لە گرنگی هاوکاری نێوان حکومەتەکان و کەرتی تایبەت و هاوبەشەکانی تری بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە دەکاتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.