له ده‌ریای ئیجه نزیك دورگه‌ی لێسڤۆو به‌رامبه‌ر كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا، به‌له‌مێك به 13 كۆچبه‌ره‌وه ژێر ئاو كه‌وت.
ئاژانسی روسیا ئه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان رایانگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌له‌مێك به 13 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان به‌ڕێكه‌وت، به‌هۆكارێكی نادیار، به‌له‌مه‌كه له سنووری نێوان ئاوی یۆنان و توركیا له‌كاركه‌وت و كۆچبه‌ره‌كان ژێر ئاو كه‌وتن.
ئاماژه به‌وشكراوه، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان توانیویانه 10 كۆچبه‌ر ڕزگار بكه‌ن، سێ كۆچبه‌ری دیكه‌ش تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان رایگه‌یاندوه، دوو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و هێلیكۆپته‌ر و كه‌شتیمان له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و به‌دواداچوون بۆ سێ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشی، شوێنی ڕووداوه‌كه له باكووری دورگه‌ی لێسڤۆس بووه له ئاوی یۆنان، نزیك له سنووری ئاوی توركیا، بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی كۆچبه‌ره‌كان، هێزی ده‌ریاوانی توركیاش له رووداوه‌كه ئاگاداركرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.