Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:50

یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تورکیا ده‌کات

کوردستان TV
100%

ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی وڵاتانی جیهان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ قوبرس و كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ناوچه‌ی داخراوی ماڕه‌ش به‌رده‌وامن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی ئه‌ورووپا راگه‌ینراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و هۆشداری توندی دایه‌ توركیا.

یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ راگه‌ینراوه‌كه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ هه‌رێمی داخراوی ماڕه‌ش له‌ لایه‌ن سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ده‌كات و پێویسته‌ ئه‌ردۆغان له‌م بڕیاره‌ی خۆی په‌شیمان ببێته‌وه‌.

یه‌كێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێتۆ توركیا له‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه‌ی هه‌رێمی داخراوی ماڕه‌ش بدات ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌ورووپا گه‌مارۆی زۆر توند به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت.

هه‌رێمی داخراوی ماڕه‌ش ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوییه‌ له‌ به‌شی باكووری قوبرس كه‌ زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی رووم بوونه‌ و ساڵی 1947 له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ داگیركراوه‌ و دانیشتوانه‌كانیشی ده‌ركراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌ توندی له‌ دژی پڕۆژه‌ی توركیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی قوبرس له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت، هاوكات توركیایش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كار بۆ دان نان به‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی توركنشین له‌باكووری قوبرس ده‌كات.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.