Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:15

پارێزگاری هه‌ولێر ته‌ئکید له‌سه‌ر خێڕا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌م ئاوی کرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری هه‌ولێر، لەگەڵ لێژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی گه‌ڕه‌ك و كێشه‌كانی كه‌م ئاوی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ووشكه‌ساڵی کۆبۆوە.

دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2021.7.26، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرانی پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێمی کوردستان و ئەندامانی لێژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاوی گه‌ڕه‌ك و كێشه‌كانی كه‌م ئاوی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ووشكه‌ساڵی، لەدیوانی پارێزگا، کۆبونەوەیەکی تایبەت ئه‌نجامدرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر وێڕای دەست خۆشی لە لێژنه‌ی ناوبراو کە لەماوەی ڕابردوودا توانیویانە تاڕادەیەک چاره‌سه‌ری كه‌م ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر بکەن، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خێڕا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ كرده‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كرد هه‌نگاوی خێراتر بگرنه‌به‌ر.

لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر تیشکی خستە سەر ئەو پلان و بەرنامە و نەخشەڕێگایەی ئامادەکراوە سەبارەت بە ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ووشکەساڵی و بەرگرتن لە دۆخی مەترسیەکانی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ قەیرانەکانی ووشکە ساڵی و جەختی لەبەردەوامیدانی بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی بیره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ و پلانی ڕووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەسنووری پارێزگای هه‌ولێر کردەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.