Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:57

نه‌تەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران: لە بری سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان قەیرانی ئاو چارەسەر بکەن

کوردستان TV
100%

کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، میشێل باجلێت داوای لە ئێران کرد کە ''لەبری بەکارهێنانی هێزی لە رادەبەدەر بەرامبەر ئەو خۆپیشاندانانەی دژبە پچڕانی ئاو سازدەکرێن و دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ، چارەسەری قەیرانی ئاو بکات''.

میشێل باجلێت سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خوزستان خۆرئاوای ئێران کە گیان لەدەستدانی چەند کەسێکی لێکەوتووەتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە ''زۆر نیگەرانین لەبارەی رووداوەکان کە بەدرێژایی هەفتەی رابردوو کوژراو برینداریان لێکەوتەوە، لەگەڵ دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی فراوانی هاووڵاتییان''.

کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، میشێل باجلێت ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە، خوزستان کە زۆربەی دانیشتوانەکەی عەرەبی ئێرانن پێشتر سەرچاوەی سەرەکی ئاوی وڵاتەکە بووە و بەهۆی پشتگوێ خستن و بەڕێوەبردنی هەڵەوە کە بەدرێژایی ساڵانێک ئاوەکەی گواستراوەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵات رووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە وەک سەرانسەری وڵات و بەو هۆیەوە ئاوەکەی تەواو بووە.

هاوکات میشێل باجلێت داوای لە حکوومەتی تاران کرد، قەیرانی ئاو لە پارێزگاکە چارەسەر بکات کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیان، تەندروستیی و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی و رایگەیاندووە ''لە راستییدا ئاو مافێکە. بەرپرسان لەبری گوێگرتن لە بانگەوازی هاووڵاتییان بۆ ئەو مافە رەوایەیان تیشکی خستووەتە سەر سەرکوتکردنی بانگەوازکاران. رەوشەکە کارەساتە و ساڵانێکە قوڵ دەبێتەوە. پێویستە بەرپرسان تێیبگەن و بەپێی ئەوە چارەسەری بکەن. لێدان و دەستبەسەرکردنی خەڵکی تەنیا توڕەیی و بێ ئومێدی زیاد دەکات''.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.