Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 19:24

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڕەشەکانی داعش تا ئێستا لە عێراق و سووریا به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
#12
100%

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا هۆشداری ده‌دات کە هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و ئەلقاعیدە لە بەرفراوانبوون و بڵاوبوونەوە دایه‌ لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان.

بە گوێرەی تۆڕیی هەواڵی سی ئێن ئێن، راپۆرتەکە کە تیمێکی چاودێری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڕەشە تیرۆریستییەکان پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە ئاماژە بەوە داوه‌، گرووپە تیرۆریستییەکان هەڕەشەی بەرچاو و زیادبوو لە زۆربەی ناوچەکانی ئەفریقیا و عێراق و سووریا و ئەفغانستان پێک دەهێنن.

سەرباری کەمبوونەوەی مەترسی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی ئەوە دەکەن ئەوە کارێکی کاتی بێت، چونکە توندوتیژی تیرۆریستی بەهۆی کۆتوبەندەکانی گەشتکردن و گردبوونەوەی کۆمەڵایەتی لە میانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کەمی کردووە.

راپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کردووه‌، هەڕەشەی داعش تا ئێستا لە عێراق و سووریا به‌رده‌وامه‌ و داعش بە بەهای بیست و پێنج تا په‌نجا ملیۆن دۆلاری وەک پاڵپشتی بەدەستهێناوە بۆ جەختکردنەوە لە بوونی خۆی لە عێراق.

چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌شڵێن، داعش بەنیازە یاخیبوونی درێژمەودای خۆی لە بیابانی سووریای هاوسنوور لەگەڵ عێراق بپارێزێت.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.