رۆژی دووشه‌ممه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و واشنتن به‌رێده‌كه‌وێت و تاوتوێی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كه‌ن.
پێشتر نید برایس،وته‌بێژبه‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئاژانسی رۆیته‌ری راگه‌یاندبوو كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، سوجاد جیاد، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زی سانتچۆری فاوندێشن ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك بۆ راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق نه‌كرێت، گرووپه وابه‌سته‌كانی سه‌ر به‌ئێران هێرشه‌كانیان بۆ سه‌رهێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیاد ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ واشنتن، قه‌یس خه‌زعه‌لی،ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه گرووپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبییه، به‌ڵێنی داوه كه هێرشه‌كانیان تا ده‌رچوونی هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌رجه‌م خاكی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.