ژمارەیەک گرووپی شیعەی چەکدار نزیک لە ئێران رایانگەیاند کە بوونی ھەر سەربازێکی بیانی لەژێر ناوی راوێژکار یان راھێنەری سەربازیی لە عێراق رەت دەکەنەوە.
لە راگەیەنراوێکی دەستەی ھەماھەنگیی ھێزەکانی بەرھەڵستی لە عێراق کە گرووپە چەکدارەکانی شیعە نزیک لە ئێران لەوانە کەتائیب حزبوڵڵا عێراق، عەسائیبی ئەھلی حەق، کەتائیب سەیدولشوھەدا و بزووتنەوەی نوجەبا لەخۆدەگرێت ھاتووە "بوونی ھەر سەربازێکی بیانی لەژێر ھەرناوێکدا بێت وەک راوێژکار یان راھێنەری سەربازیی لە عێراق رەت دەکەینەوە، ھەروەھا قسەکردن لەسەر بوونی ھێزی پاڵپشتیی ئاسمانیی بیانی لە عێراق، قبوڵکراو نییە".
ئاماژە بەوەیشدراوە کە ئەزموونی راھێنەرانی سەربازیی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ماوەی 10 ساڵدا لە عێراق، شکستی ھێناوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی خولی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا لە واشنتۆن رایگەیاندبوو کە ھێشتا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق پێویستیان بە یارمەتی ھێزەکانی ئەمریکا ھەیە بە تایبەتیش ئەوەی کە پەیوەستە بە مەشق و راھێنان و پرچەککردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.