بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆییەك دەدات و ڕای دەگەیەنێت، لە ڕۆژی 16ـی تەمووز تاوانبارێكییان گرتووە كە هێزەكانی ئاسایش ناچار بەتەقەكردن بوونە.
سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوویتەوە و وا باسدەکرێت کە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/7/16 ، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( کەرکوک - هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن.
دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.
لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر
2021/7/21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.