Erbil 31°C پێنجشەممە 15 تشرینی یەکەم 09:53

ترەمپ: دەبوو سەرکردە پێشووەکانی ئێران بمابوونایە، چونکە نازانم لەگەڵ کێ دانوستان دەکەم

100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن ڕەنگە لە بەئامانجگرتنی سەرکردایەتیی ئێران ''تێپەڕی کردبێت''، چونکە ئێستا بە ئەستەم دەزانن لەگەڵ کێ دانوستان دەکەن.

لە کۆبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی ئۆهایۆ، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمەریکا ئەوەندە سەرکردایەتیی ئێرانی کردووەتە ئامانج، ئێستا بۆیان ڕوون نییە بڕیار بەدەستی ڕاستەقینە لە تاران کێیە. ترەمپ گوتی: دەبوو سەرکردەکانم بهێشتایە بمێننەوە، چونکە بەڕاستی نازانم لەگەڵ کێ دانوستان دەکەین. داواکارییە سەرەکییەکەی ئەوان لە دانوستانەکاندا تەنها ئەوەیە: ئایا ڕێگەم پێ دەدەن بژیم؟

سەرەڕای ئەوەی کە کەسایەتییەکانی وەک مەسعوود پزشکیان و عەباس عێراقچی ئارەزووی خۆیان بۆ دانوستان نیشانداوە، بەڵام بەپێی قسەکانی ترەمپ و جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، واشنتۆن دڵنیا نییە کێ خاوەنی دەسەڵاتی بڕیاردانی کۆتاییە، بەتایبەت دوای نەمانی ئەو ڕووخسارە مێژووییانەی پێشوو.

لەلایەکی دیکەوە، تاران وەڵامی ئەم لێدوانانەی ترەمپی دایەوە و ڕەتی کردەوە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمەریکا باش لە شێوازی بڕیاردان لە تاران تێدەگات و گوتەکانی ترەمپ تەنها نیشانەی تێکھەڵچوونی هەڵوێستەکانی ئەمەریکایە، نەک نەبوونی لایەنێکی دانوستانکار.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.