بەهۆی ڕووخانی سەقفی قوتابخانەیەک لە شاری پیشاوەری باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، 28 کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان قوتابین.
بەرپرسێکی تەندروستی لە نەخۆشخانەی لەیری ڕیدینگ لە پیشاوەر، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، قوربانییەکان بریتین لە 27 قوتابی و مامۆستایەک.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، زیاتر لە 30 کەسی دیکە لەو ڕووداوەدا برینداربوون، کە باری تەندروستی 6 کەسیان ناجێگیر و مەترسیدارە و تیمە پزیشکییەکان هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانیان دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.