Erbil 31°C پێنجشەممە 15 تشرینی یەکەم 11:20

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای چاکبوونەوە بۆ پاپای ڤاتیکان دەخوازێت

100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باش بۆ پاپای ڤاتیکان دەخوازێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی ئێکس، ئاماژەی بەوە کردووە: "بە خۆشەویستییەوە یادی ئەو دیدارە دەکەمەوە کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لەگەڵ جەنابی پاپا هەمبووە"، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بۆ پاپا، نێچیرڤان بارزانی هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواوی بۆ دەخوازێت.

 جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پابەندبوونی پاپا بە بەهاکانی ئاشتی، کەرامەتی مرۆڤ و گفتوگۆی نێوان گەلان جێگەی ڕێز و پێزانینی قوڵی هەمووانە، هیواشی خواستووە پاپا بە تەندروستییەکی باش و هێزێکی نوێوە بەردەوام بێت لە ئەرکە پیرۆز و گرنگەکەی بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی، میهرەبانی و لێکتێگەیشتن لە سەرانسەری جیهاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.