Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 21:32

ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#14
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆییەك دەدات و ڕای دەگەیەنێت، لە ڕۆژی 16ـی تەمووز تاوانبارێكییان گرتووە كە هێزەكانی ئاسایش ناچار بەتەقەكردن بوونە.

سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال  میدیا بڵاوبوویتەوە و وا باسدەکرێت کە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/7/16  ، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( کەرکوک - هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن.

دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.
لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە  بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر
2021/7/21

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.