Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 15:44

ڕاگەیندراوێک لەژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێرەوە

کوردستان TV
100%

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌، پابه‌ندبوونی خۆی به‌ بریاریه‌كانی بەیانی ژمارە 23ی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.7.19، به‌سه‌رپه‌رشتی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە 23ی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر پابەندبوونی تەواوی بەسەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکان دەبێت و لەوبارەیەوە ڕێکار و میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردن و دابەشکردنی ئەرکەکان دەگرێتەبەر.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.7.19

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.