له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق و بەردەوامیی ئاڵۆزی و ململانێی سیاسی د. رێبوار بابکەیی - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند ئه‌مرۆ عێراق له قۆناغێكی دژوار‌دا تێپه‌رده‌بێت ، ئه‌وه‌ش پێشبینی سه‌رۆك بارزانی بوو كه دوای شه‌ڕی داعش عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی دژوار ده‌چێت .
پرسی هه‌لبژاردن جارێ دیار نیه ئه‌نجام ده‌درێت یاخود نا به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا صه‌در باس له به‌شدارنه‌كردن ده‌كات له‌و پرۆسه‌یه كه گه‌وره‌ترین كوتله‌یه ، ئه‌وه‌ش زیاتر ره‌وشه‌كه ئالۆز ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردن بێ ره‌وتی سه‌در ئه‌نجام بدرێت و شه‌ڕی چه‌كداری دروست ده‌بێت .
ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش به‌تایبه‌تی ئێران زیاتر ره‌وشه‌كه‌ی ئالۆزكردووه ، ئێران ده‌یه‌وێت ره‌وتی سه‌در ئیحراج بكات به‌وه‌ی هێزێكه به‌رامبه‌ر به ئێران و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌وه‌ستێت . ئه‌وه‌ش ململانێكان له نێوان ره‌وتی سه‌در و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی شیعه ئه‌وانه‌ی پشتیوانی ئێران ده‌كه‌ن زیاتر ده‌بێت .
به‌داخه‌وه ئه‌وه كیشه‌یه كه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن وا لێك ده‌ده‌نه‌وه كه گوایه كورد هۆكاری ئه‌و كیشه‌و گرفتانه‌یه كه له عێراق بوونیان هه‌یه ، ئه‌وانه‌ش زیاتر ده‌ستی ده‌ره‌كیان له پشته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه هاوكاری دارایی‌ش وه‌ربگرن بۆ ئه‌و كاره نابه‌جێیانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن . ئه‌وانه وه‌كو كه‌ره‌سته به‌كار ده‌هێنرێن .
هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی كه له عێراق په‌یره‌و ده‌كرێت . سه‌باره‌ت به سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌یه باس له پرسی چۆنیه‌تی مانه‌وه یان كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێت ، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر ره‌وشی عێراق سه‌قامگیری به خۆوه ببینێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.