له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی تۆپی پێی یانه‌كانی بیلاڕوسیا، یانه‌ی دینامۆ مینسك سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی تۆرپێدۆ زۆدینۆی میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی نۆزده‌دا، یاریزانی تاجیكی، شاهرۆم سامیڤ گۆڵێكی بۆ تۆرپێدۆ زۆدینۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وتدا، یاریزان ڤلادیسلاڤ كلیمۆڤیچ گۆڵی به‌رامبه‌ری دینامۆ مینسكی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان یاریزان نیكیتا ناومۆڤ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپی میوانی له دواساته‌كانی یاری به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش دینامۆ مینسك سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سیی و دوو خاڵ، تۆرپێدۆ زۆدینۆش به نۆزده خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
له خولی تۆپی پێی یانه‌کانی بیلاڕوسیا دینامۆ مینسک سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تۆرپێدۆ زۆدینۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.