Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:15

به‌هۆی لافاوه‌کانه‌وه‌ 133 که‌س له‌ ئه‌ڵمانیا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ئه‌و لافاوه‌ی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیای گرتووه‌ته‌وه‌، 133 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ ئاكامی ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینی‌ به‌خوڕ ویلایه‌تەکانی راینلاند-پلاز و باكووری راین ڤێستفالا له‌ رۆژئاوای ئه‌ڵمانیای گرتووه‌ته‌وه‌، 133 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كۆبلێنز رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئاهروه‌یله‌ر له‌ ویلایه‌تی راینلاند-پلاز گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ لافاوه‌كه‌ به‌ توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 90 كه‌س.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌ترسی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو كه‌ له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانییان زیاد بكات و تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ 618 كه‌سیش له‌و ناوچه‌یه‌ بریندار بوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش دراوه‌ له‌ زۆر شوێن له‌و ناوچه‌یه‌ ته‌زووی كاره‌با پچڕاوه‌ و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن كار ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاو له‌ ژماره‌یه‌كی زۆریش له شه‌قامه‌كان کۆبۆتەوە.

به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ باكووری راین ڤێستفالا'یش 43 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌م جۆره‌ ژماره‌ی قوربانییانی لافاوه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته‌ 133 كه‌س.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.