لە راگەیەنراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سۆران بڵاویكردهوه: لەرێكەوتی 15-7-2021، نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار كرانەوە لەلایەن دوو ئافرەت كەوا یەكێكیان برێك پارە لەدراوی ئەمریكی لێدزراوە ئەوەی تریان موبایلێكی لێدزراوە لەناوبازاری سۆران، راستەوخۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكرد و هەرزوو توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و بنكەی بازگەكانی ئاسیشی سۆرانمان لێ ئاگادار كردەوە.
پۆلیسی سۆران راشیدهگهێنێت: دوای ماوەیەكی كەم تۆمەتباران لە بازگە دەستگیر كران كە خەڵكی چوارقوڕنەی سەر بەقەزای رانیەن و ژمارەیان سێ كەسە، بریتین لە ئافرەتێك و پیاوێك و مێرمنداڵێك.
پۆلیسی سۆران ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دەست بەسەر بڕێك دۆلاری ئەمریكی و دیناری عیراقی و تمەنی ئێرانی و چەند جانتایەكی بچوكی ھەڵگرتنی پارەو مۆبایلی دزرا و چەندین بەڵگەنامەی تری سكاڵاكاراندا داگیرا كە لای تۆمەتباران بووە و لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
فهرمان عهلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.