Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:37

ئه‌ڵمانیا.. به‌هۆی لافاو و باران بارینی به‌خووڕ 81 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


له‌ ئاكامی ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینی‌ به‌خوڕ ویلایه‌تەکانی راینلاند-پلاز و باكووری راین ڤێستفالا له‌ رۆژئاوای ئه‌ڵمانیای گرتووه‌ته‌وه‌، 81 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له‌ زاری گوته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌ی كۆبڵێنزه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ له‌ راینلاند-پلاز گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 50كه‌س.
هه‌روه‌ها له‌ باكووری راین ڤێستفالا'یش 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.
له‌لایه‌كی دیکه‌یشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارگێڕی ناوچه‌ی ئاهروه‌یله‌ر له‌ ویلایه‌تی راینلاند-پلاز بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌نووسی هه‌زار و 300 كه‌س نادیاره‌ و هێڵی ته‌له‌فۆن له‌ ناوچه‌كه‌ كار ناكات.
به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ماڵه‌كان له‌ هەردوو ویلایه‌ته‌کە رووخاون، شه‌قام و كۆڵانه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ئاو و مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك خانوو دابڕووخێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.