وه‌زاره‌تى كاره‌باى له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: ڕووناککەرەوە بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا دادەنرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15-7-2021، وه‌زاره‌تى كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لهراگهیاندراوێكدا كه له‌هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه و رایدهگهێنێت: بەمەبەستی پاراستنیان لە ھەر ھەوڵێکی تێکدەرانە، رووناککەرەوە بۆ تاوەرەکانی ھێڵی گواستنەوەی 132KV مەخموور دانرا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: تاوەرەکان، کارەبا لە وێستگەی باشووری ھەولێر، بۆ وێستگەی مۆبایلی قەرەچووغ لە مەخموور دەگوازنەوە.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ڕۆژی 2ى 7 ى 2021، دوو تاوەری ھێڵەکە لەلایەن کەسانی تێکدەرەوە تەقێندرانەوە، ھەر ھەمان ڕۆژ، لەلایەن تیمەکانی کارەبای ھەولێر چاک کرانەوە.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: فەرمانگەی کارەبای مەخموور، بە مەبەستی پاراستنیان، چەند ڕووناككهرهوهیهكیانى بۆ دانا.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.