Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 23:35

سه‌در هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی عێراق وه‌کو سووریا و ئه‌فغانستانی لێبێت

بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکات
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (85 وشە)
100%

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 15- 7 -2021 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم.

رێبەری رەوتی سەدر گوتیشی: خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکومەتی ئێستای عێراق و کابینەی داهاتوو، چونکە هەموویان گەندەڵکارن.

هه‌روه‌ها موقتەدا سەدرئاماژەی بەوەشدا: من خۆم لە بەرپرسیاریەتی نادزمەوە، بەڵام ده‌زانم پیلانێک لە ئارادایە، بۆ زەلیل کردنی عێراقییەکان و نابێ دۆخی عێراق وەک سووریا و ئەفغانستان بێت.

رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاند: بەداخەوە هەموو شتێکی جوان لە عێراق سەندراوەتەوە و وێرانکاری ماوەتەوە، ولاَتيش پڕ بووە لە داگیرکار و گەندەڵکار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.