Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 16:16

قوباد تاڵەبانی: لەمەولا بازاڕ لە سلێمانی ئازادتر دە‌بێت

کوردستان TV
100%


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووەوە و رایگە‌یاند: لەمەولا بازاڕ ئازادتر دە‌بێت و كێبڕكێی تە‌ندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەستەبەر دە‌كە‌ین.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران،‌ ئە‌مڕۆ 14ـی تەممووزی 2021، لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووە. 
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران، باسی لە گرنگیی كە‌رتی تایبە‌ت كرد و ڕایگەیاند: حكومە‌ت كارئاسانی دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی كە‌رتی تایبە‌ت بە‌ھێزتر بێت و ھاوكار بێت لە‌گە‌ڵ كە‌رتی گشتیی لە‌ ڕە‌خساندنی ھە‌لی كار و بووژاندنە‌وە‌ی ژێرخانیی ئابووری.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.