Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 21:55

یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگڵته‌را سزادرا

کوردستان TV
100%


به‌هۆی ڕه‌فتاری به‌شێكی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌ یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای نێوان ئینگلته‌راو دانیمارك، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یوفا سزای به‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را سه‌پاند.
یوفا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ یاریه‌كه‌دا هانده‌رانی ئینگلته‌را تیشكی لێزه‌ریان ئاراسته‌ی كاسپێر شمایكڵ گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك كرد له‌و كاته‌ی هاری كین یاریزانی ئینگلته‌را لێدانی سزای له‌ گێمی زیادكراوی یه‌كه‌م جێبه‌جێ كرد.
 هه‌روه‌ها هانده‌رانی ئینگلته‌را فیكه‌ی گاڵته‌ پێكردنیان له‌كاتی سروودی نیشتیمانی دانیمارك لێداو له‌ كاتی یاریه‌كه‌ش یاری ئاگرینیان به‌كارهێنا، بۆیه‌ به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌وه‌  كه‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی یوفایه، یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را به‌ بڕی سیی و پێنج هه‌زارو شه‌شسه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزادرا .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.