بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6،2 پله دوورگه‌ی سولاوه‌سی'ی له ئێندۆنیزیا هه‌ژاند.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و جوگرافیای سروشتیی ئێندۆنیزیا رایگەیاند بوومەلەرزهكه به گوڕی 6،2 پلهكاتژمێر 07:43 به كاتی خۆجێیی به دووری 112 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژئاوای ناوچه‌ی مێلۆنگوان له قوڵایی 23 كیلۆمه‌تر له رووی ده‌ریادا رووی داوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی تالاود'ی سه‌ر به ویلایه‌تی سولاوه‌سی باكوور هه‌ستی پێ كرا.
بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و دوای روودانیشی هۆشداری له روودانی تسۆنامی نه‌درا.
28ی ئه‌یلوولی 2018 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7،5 پله كه‌نداوی پاڵوی دوورگه‌ی سولاوه‌سی هه‌ژاند به دوای ئه‌ویشدا تسۆنامی دۆنگگاڵا روویدا كه كاریگه‌ری كرده سه‌ر ناوچه‌كانی پاڵ‌و و سیگی. له ئاكامی بوومه‌له‌رزه و تسۆنامیهكهدا چوار هه‌زار و 340 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.