سه‌باره‌ت به یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا، نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند، له چاوه‌ڕوانی یاریه‌كی مێژوویی داین و ڕووبه‌ڕووی تیپێكی ئاست به‌رز ده‌بینه‌وه كه ڕێزێكی زۆرمان بۆیان هه‌یه‌و بێگومانم له‌وه‌ی یاری نێوانمان به‌هێز ده‌بێت.
گوتیشی، تیپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی تۆكمه بۆ یاریه‌كه ئاماده‌یه‌و ده‌زانین كه بردنه‌وه له ئه‌رژه‌نتین ئاسان نیه، بۆیه به باشی خۆمان ئاماده‌كردووه‌و به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌وڵی بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تایبه‌تی نێوان خۆی و لیۆنێل مێسی له یاریه‌كه‌دا، نێیمار ڕایگه‌یاند كه هاوڕێیه‌تیه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ مێسی هه‌یه‌و زۆر شتی لێ فێربووه‌و شانازی به دۆستایه‌تی به‌هێزی نێوان خۆی و ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نێیمار ئاشكرایكرد كه له یاری كۆتایی كۆپا ئه‌مه‌ریكا، مێسی ڕكابه‌ریه‌تی و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر مێسی و ئه‌رژه‌نتین به‌ده‌ست بێنێ و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ساماكارانی سامبا بباته‌وه.
نێیمار دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی مێسیش به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌جه‌نگێت بۆ بردنه‌وه له به‌ڕازیل و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی .
نێیمار: بردنه‌وه له ئه‌رژه‌نتین ئاسان نیه
ڕووبه‌ڕووی تیپێكی ئاست به‌رز ده‌بینه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.