Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:24

بایدن: ئەرکەکانمان لە ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی هه‌شت کۆتایی پێ دێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند ئەرکی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە 31ی ئابدا کۆتایی پێ دێت.

جۆ بایدن لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە سەبارەت بە پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەنجامیدا، بەرگریی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەمەبەستی درووستکردنی دەوڵەتێک ئەفغانستانی داگیرنەکردووە.

سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە وڵاتەکەی بۆ بەرپرسانی ھێرشەکانی 11ی ئەیلوول و ئوسامە بن لادن چوونەتە ئەفغانستان و گوتی، ئەرکەکانمان لە ئەفغانستان، لە 31ی ئابدا، کۆتایی پێ دێت.

جۆ بایدن متمانەی خۆی بە سوپای ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان دووپاتكردەوە و سەبارەت بە ماوەی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، گوتی، لە ئەفغانستان ئەگەری کۆنترۆڵکردنی ھەموو وڵاتەکە لەلایەن یەک حکوومەتەوە زۆر کەمە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.