Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:50

جۆلیان ناگلیسمان به‌راھێنه‌ری یانه‌ی بایره‌ن میونشن دیاریکرا

کوردستان TV
100%


دوای به‌رێكردنی دوو وه‌رزی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی لایبزیگی ئه‌ڵمانی، له‌ماوه‌ی رابردوو جۆلیان ناگلیسمانی ته‌مه‌ن سی و چوار سالان به‌راھێنه‌ری یانه‌ی بایره‌ن میونشن دیاریكرا، ناگلیسمان بووه‌ شوێن گره‌وه‌ی هانز فیلی، دوای ئه‌وه‌ی فیلك وه‌ك راهێنه‌ری نوێی هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
 رۆژی چوارشه‌ممه‌ ناگلیسمان سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی بایره‌ن میونشنی كرد، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م راهێنه‌ره‌ ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌ست پێكردوه‌.
 لای خۆیه‌وه‌ ناگلیسمان خۆشحاله‌ به‌وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایره‌ن میونشن، هه‌روه‌ها ناگلیسمان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، برواومتمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه‌ بۆ پێنج ساڵی داهاتوو سه‌ركه‌وتووبین له‌گه‌ل بایره‌ن میونشن.
 ئه‌م راهێنه‌ره‌ نه‌یشارده‌وه‌ له‌ئێستادا مه‌شقه‌كان وه‌ك پێویست نیه‌، چونكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌یاریزانه‌كان له‌ماوه‌ی پشوودان، یاخود له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌یان له‌ركابه‌رین، بۆیه‌ پێویستمان به‌كاتی زیاتره‌ تا تیپێكی ته‌واو تۆكمه‌ پێك بهێنێن.   


 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.