بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەپێناو بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی (میوە و سەوزە) ناوخۆی جوتیاران و بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەوولاتانی دەرەوە، میکانیزم و مەرجەکانی هەناردەکرنی بەروبوومی کشتوکاڵیمان داناوە کە بە نووسراوی فەرمی گشتاندنمان پێکردووە، بۆ ئەوەی لەمەودوا بە کوالێتی زۆر بەرز و تایبەتمەند بەرهەمی ناوحۆیی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتان هەناردە بکەین.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكومهتی ههرێمی كوردستان، كهواژووی بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵی لهسهرهوه و تێیدا چەند مەرجێک بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمی جوتیاران خراوەتەڕوو و رایدهگهێنێت: پێویستە داواکار بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە کشتوکاڵ بێت، و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان داواکاری هەناردەکردن پێشکەش بکات، بە هەماهەنگی و پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران.
وهزارهتی كشتوكاڵ ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پێویستە داواکار بە روونی (جۆری بەرهەم، بڕی بەهەم، شوێنی بەرهەمهێنان، و ئەو دەروازەیەی کە بەرهەمەکەی لێ هەناردە دەکات و ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکات لە داواکاری ئاماژە پێبدات.
ههروهها راشگهیاندراوه: ئەو بەرهەمانەی بڕوانامەی پشکنینی تاقیگەی بەپێی تایبەتمەندی ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکرێت پێبدرێت، لەلایەن ئەو تاقیگانەی کە مۆڵەت پێدراون و لەلایەن وەزارەتمان لە عەلوەکان.
وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاندووە: پیویستە هەناردەکار ئەم بەهەمانە بەشێوازێکی مۆدێرن و بەپێی جۆری بەهەمەکان پاکێج بکات و بە پێچانەوەی بەپێی تایبەتمەندی خواستی هەناردەکار بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.