Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:08

سه‌رکرده‌یه‌کی گۆڕان: ئه‌وه‌ی ئێستا به‌سه‌ر هه‌ولێر دێت ده‌ره‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌

ده‌یانه‌وێت هه‌ولێریش به‌ ‌ده‌ردی كه‌ركووك به‌رن و بیفرۆشنه‌ بێگانه‌
کوردستان TV
100%

دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر حاكم حه‌مدی مه‌جید ،ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان گوتی: له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا گرووپی خیانه‌ت كوردستانیان فرۆشت و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌لایه‌ك كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تلیاك و قاچاغ به‌ رووی كوردستاندا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ داگیركردنی خاكی كوردستان و هێنانی حه‌شد، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان، ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌سه‌ر هه‌ولێر دێت، ده‌ره‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌.

حاكم حه‌مدی مه‌جید  هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ نه‌بوایه‌، كوردستان بۆ ده‌گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئێستا؟ جیا له‌وه‌ش، ئه‌و گرووپه‌ خیانه‌تكاره‌ بێ هه‌ڵوێستن، ئاساییه‌ به‌لایانه‌وه‌ هه‌ولێر ئاگرباران بكرێت و چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن، چونكه‌ به‌ ‌به‌شێك له‌ ستراتیژیه‌تی خۆیانی نازانن، ستراتیژیه‌تی ئه‌وان جێبه‌جێكردنی پیلانی داگیركردنی كوردستانه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتیی گۆڕان گوتیشی:كه‌ركووكیان به‌و ده‌رده‌ برد، ئێستا به‌ تاكسیی نه‌فه‌رات ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌، كه‌‌چی هه‌ر باسی كه‌ركووك ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ولێریش به‌ ‌ده‌ردی كه‌ركووك به‌رن و بیفرۆشنه‌ بێگانه‌.

‌حاكم حه‌مدی مه‌جید، ده‌شڵێت: مێژوو ده‌ری ده‌خات خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چ خه‌نجه‌رێك بووه‌ له‌ كورد درا، ئه‌وانه‌ی فرۆشتییان باش ده‌زانن چۆنیان فرۆشت، نه‌شیانتوانی‌ خۆشیانی تێدا بپارێزن، ده‌ره‌نجامیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌شدیان هێنایه‌ سنووری شاره‌كانی كوردستان.

ژێده‌ر / باس نیوز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.