دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی ڕابردوو، یانه‌ی تۆتنهام به‌فه‌رمی نونۆ ئهسپیریتۆ سانتۆی پۆرتوگالی به ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی له شوێنی خۆزێ مۆرینیۆ ده‌ستنیشانكرد.
سانتۆ له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه له‌نده‌نیه‌كه، تیمی یاریده‌ده‌رانی خۆی ده‌ستنیشانكرد كه پێكهاتوون له ئیان كاترۆ و ڕۆل باربۆساو ئه‌نتۆنیۆ دایس، ئه‌م سێ یاریده‌ده‌ره پێشتر له‌گه‌ڵ سانتۆ له یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن به‌یه‌كه‌وه كاریان كردووه.
سانتۆی ته‌مه‌ن چل وحه‌وت ساڵ له لێدوانه‌كانیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی تۆتنهام بهڵێنیدا تیپێكی به‌هێز بۆ سپێرز دروست بكات كه هانده‌رانی یانه‌كه شانازی پێوه بكه‌ن.
گوتیشی، ده‌بێت به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه ده‌ست به ئاماده‌كاریه‌كانمان بكه‌ین و هه‌وڵیش بده‌ین توانای یاریزانه‌كانمان به باشی ده‌ربخه‌ین تا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز یاری بكه‌ن و ئه‌نجامی باش بۆ تیپه‌كه‌یان تۆماربكه‌ن.
جێگای باسه ڕیان ماسۆن كه به‌ر له كۆتایی وه‌رزی ڕابردوو به شێوه‌ی كاتی له شوێنی مۆرینیۆ به راهێنه‌ری تۆتنهام ده‌ستنیشانكرابوو جارێكی دیكه پۆستی پێشووی خۆی وه‌رگرته‌وه‌و به ڕاهێنه‌ری ئه‌كادیمیای تۆتنهام بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتوو دیاریكرایه‌وه .
تۆتنهام نونۆ ئهسپیریتۆ سانتۆی پۆرتوگالی به ڕاهێنه‌ری تیپه‌که‌ی ده‌ستنیشانکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.