Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:54

رکابه‌رییه‌کانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی 16 ى خولی پله‌ دووه‌کانی کوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


 
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌مه‌، ڕكابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ دووه‌كانی كوردستان له‌ یاریگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌م گه‌ڕه‌ی خوله‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ‌ سێشه‌ممه‌ یانه‌ی پیشه‌سازی میوانداری یانه‌ی خورماڵ ده‌كات و یانه‌ی قه‌ڵادزێ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كفری میوانی ده‌بێته‌وه.
 هاوكات یانه‌ی سێمێل میوانداری یانه‌ی بابان ده‌كات و له‌ شاری هه‌ولێریش یانه‌ی بروسك یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی دووكان ده‌كات.
 هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ هه‌ردوو یانه‌ی بازیان و به‌رده‌ڕه‌ش یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و یانه‌ی ڕواندز ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ڕانیه، له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا، یانه‌ی په‌یام میوانداری یانه‌ی چوارقوڕنه‌ ده‌كات و له‌ شاری كه‌ركویش یانه‌ی شۆریجه‌ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌ناهی میوانی ده‌بێته‌وه.
 سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر سازده‌كرێت و له‌ ئه‌نجامدا هه‌شت یانه‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خوله‌كه‌ .
 


                                           

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.