Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:35

سێ پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

بارەگای بارزانی له‌ سێ په‌یامێدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خالید ئیبراهیم حوسێن خدر و خانه‌واده‌ی مام وسو بارزانی و خانه‌واده‌ی مه‌رعان جه‌میل خدر ئاغا بێشه‌یی ده‌كات.  

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز خالید ئیبراهیم حوسێن خدر

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، خالید ئیبراهیم حوسێن خدر

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول باوكی به‌ڕێزتان(ئیبراهیم حوسێن خدر) ناسراو به‌(سۆفی برایمی زودی)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزم و دۆستانی باوكی خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
5ـى7ـى2021


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مام وسو بارزانی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌رێزان له‌ خانه‌واده‌ی مام وسو بارزانی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ڵشۆ(وسو عه‌بدوڵڵا وسو) ناسراو به‌ مام(وسو بارزانی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مام وسو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
5ـى7ـى2021


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مه‌رعان جه‌میل خدر ئاغا بێشه‌یی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌رێزان له‌ خانه‌واده‌ی مه‌رعان جه‌میل خدر ئاغا بێشه‌یی

به‌دڵگرانیه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری باڵه‌كایه‌تی(مه‌رعان جه‌میل خدر ئاغا بێشه‌یی)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێبه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مه‌رعان جه‌میل خدر به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
5ـى7ـى2021

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.